هەرێمی كوردستان؛ چوار روداوی هاتوچۆ ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە

KNN : Kurdish News Network
06:40 - 24/05/2025
کوردستان
+
-

لەئەنجامی چوار روداوی هاتوچۆدا لەهەرێمی كوردستان ژمارەیەك هاوڵاتی بون بەقوربانی و زیانی مادیی زۆریشی لێكەوتەوە.


هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ شەممە، هاتوچۆی زاخۆ بڵاویكردەوە، كاتژمێر (08:45) خولەكی پێشنیوەڕۆ، روداوێكی سەختی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلى جاکوار و بارهەڵگرێكدا لە شەقامی سەرەكی ئیبراهیم خەلیل لەجۆری پێكدادان رویدا، ئاشكرایكردوە، روداوەكە زیانی گیانی لێ نەكەوتوە، بەڵام زیانی مادیی زۆر بەهەردو ئۆتۆمبێلەكە گەیشتوە.


هاوكات، لە روداوێكی دیكەی هاتوچۆدا لە جۆری وەرگەڕان لەسەر رێگەی سەرەكی پێنجوێن بۆ ناڵپارێز نزیك گوندی كەژان، بارهەڵگرێك وەرگەڕا كە بەهۆیەوە شۆفێرەكەی گیان لەدەستدا.


هەر ئەمڕۆ، لە روداوێكی دیكەی هاتوچۆدا لە جۆری پێكدادان، لەنێوان بارهەڵگرێك و پیكابێك لە نزیك پردی جوندیان لە قەزای سۆران پێكیاندادا و بەهۆیەوە سێ كەس برینداربون، هەروەها لە قەزای داقوق بارهەڵگرێكی دیكە وەرگەڕاوە.

191 جار خوێندراوەتەوە