دەسەڵاتی
فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق بڕیاریدا بە کردنەوەی ئاسمانی عێڕاق و سەرجەم
فڕۆکەخانەکان بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا، ئەمەش دوای ماوەیەک لە داخستنیان بەهۆی
تێکچوونی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە
بەنکین
ڕێکانی، سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق بەوەکالەت، ئەمڕۆ چوارشەممە (8ی 4ی 2026) ڕایگەیاند: لە ئەمڕۆوە ئاسمانی عێراق و تەواوی فڕۆکەخانەکان بەڕووی
هاتوچۆی فڕۆکەکاندا کرانەوە
پێشتر
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی بەهۆی پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکانی ناوچەکە و شەڕی
نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەلایەک و ئێران لەلایەکی دیکەوە، بڕیاری دابوو بە
درێژکردنەوەی ماوەی داخستنی ئاسمانی عێراق، بە ئامانجی پاراستنی سەلامەتی گەشتە
ئاسمانییەکان
22 جار خوێندراوەتەوە