ئاڵوگۆڕی دیلەكانی
نێوان مۆسكۆ و كیێڤ كۆتایی هات و سەرۆكی ئەمەریكاش پیرۆزبایی لە هەردو وڵاتەكە دەكات.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ هەینی،
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیاڵدا
بڵاویكردوەتەوە، كۆتاییان بە ئاڵوگۆڕێکی گەورەی زیندانییەکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا
هێناوە، نوسیویەتی: بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی سەركەوتنی ئەو دانوستانە لە مۆسكۆ و
كیێڤ دەكات.
راشیگەیاندوە:
دوای كۆتایی هاتنی ئاڵوگۆڕی دیلەكانی جەنگی ئۆكرانیا، دانوستان دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی
شتێکی گرنگ؟
پێشتر و لە میانەی
دانوستانەکانی ئەم مانگە لە ئیستەنبوڵ روسیا و ئۆكرانیا لەسەر ئاڵوگۆڕی هەزار دیلی
جەنگی ئۆكرانیا لە هەر لایەکەوە رێككەوتن، كە لە دوای دەستپێكردنی جەنگەكە لە
مانگی (شوباتی 2022)ـوە چەندینجار ئاڵوگۆڕیان ئەنجامداوە.
دوای ئەوەی
ئەمەریكا و ئیتاڵیا و ڤاتیكان پێشنیازی دانوستانی نوێیان بۆ روسیا و ئۆكرانیا
كردوە لە ڤاتیكان كۆببنەوە، ئەمڕۆ هەینی، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا وتی:
بەگومانە كە ڤاتیکان بۆ دانوستانی ئاشتی شیاوبێت و شارەكە ئامادەبێت میوانداری ئەو
جۆرە دانوستانانە بکات.
172 جار خوێندراوەتەوە