وەزارەتی نەوتی
عێراق ئاشكرایدەكات؛ کێشەیان لەگەڵ كاركردنی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان نییە، بەڵام بەمەرجێك
مامەڵەکردنی کۆمپانیایاكان لەگەڵ هەرێم نادەستوری نەبێت و لە چوارچیوەی دەستور و
بڕیارەکانی دادگادا بێت.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ هەینی،
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: پێشوازی کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان
دەکات و هەمیشە هەوڵدەدات لەگەڵ کۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە بەشێوەی گرێبەستی راستەوخۆ
كار بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتیی و گازەییەكان بکات.
راشیگەیاندوە:
پێویستە کارکردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیا ئەمەریكییانە پشت بەدەستوی عێراق ببەسترێت كە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەوبارەیەوە دەکراون
و گرێبەستەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە بورارەكانی هەڵکەندنی
بیر، خزمەتگوزارییە نەوتییەکان و خزمەتگوزاریی راوێژکاری بەردەوامن.
وەزارەتی نەوتی
عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، وەزارەتەکەیان رەخنە و ناڕەزایەتی سەبارەت بەمامەڵەکردن
لەگەڵ ئەو کۆمپانیا ئەمەریكییەكان نییە، بەڵام بەئەو مەرجەی مامەڵەی راستەوخۆ
لەگەڵ حکومەتی هەرێم لەڕێگەی كەناڵە فەرمییەكانی حكومەتی عێراقەوە بێت بۆ ئەوەی پێشێلی
دەستوری عێراق و یاسا کارپێکراوەکان نەبێت.
296 جار خوێندراوەتەوە