بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سوریا شاندێکی ئیدارەی خۆسەر گەیشتنە دیمەشق

KNN : Kurdish News Network
02:13 - 31/05/2025
کوردستان
+
-

لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی رێکەوتنی 10ـی ئازار کە لە نێوان سەرکردایەتی هەسەدە و دەسەڵاتدارانی دیمەشق واژۆکرابو، شاندێکی ئیدارەی خۆسەر گەیشتنە دیمەشق.

 

هەواڵ:KNNC

 

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردوەتەوە، شاندەکە پێکهاتوە لە ئەندامانی ئەو لیژنەیەی کە لە 12ـی نیسان پێکهێنرابو ئەوانیش بریتین لە : فەوزە یوسف، عەبدولحەمید ئەلمەهباش، ئەحمەد یوسف، سەنحەریب بەرسوم، و سوزدار حاجی، وتەبێژی لیژنەکەش بریتین لە مەریەم ئیبراهیم و یاسر سلێمان.

 

ئەم سەردانە دوابەدوای سێ کۆبونەوەی هەماهەنگی دێت کە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەچو، لایەنەکان هەوڵدەدەن گفتوگۆکان بەهێزتر بکەن و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی 10ـی ئازار بەدەستبهێنن.

 

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیمەشق گفتوگۆ بکەن

164 جار خوێندراوەتەوە