دو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتۆن کوژران

KNN : Kurdish News Network
09:05 - 22/05/2025
جیهان
+
-

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە کە دو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە نزیک مۆزەخانەی جولەکەکان لە واشنتۆن کوژراون.

 

پۆلیسی ئەمریکا دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕوداوی تەقەکردنەکەی پشتڕاستکردەوە. بەڕێوەبەری پۆلیسی واشنتۆن ڕایگەیاندوە، تۆمەتبارەکە پێش تەقەکردنەکە لە دەرەوەی مۆزەخانەکە هاتوچۆی کردوە و دوای روداوەکە لەلایەن کارمەندانی ئەمنیەوە دەستگیرکراوە.

 

بەگوێرەی پۆلیسی ئەمریکا، "تۆمەتباری کوشتنی کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتۆن لە کاتی دەستگیرکردنیدا هاواری 'ئازادی بۆ فەلەستین'یان کردوە".

 

دانی دانۆن، باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتوەکان وتی: تەقەکردن لە دەرەوەی مۆزەخانەی جولەکەکان لە واشنتۆن، کردەوەیەکی تیرۆریستی دژ بە جولەکەکانە.

 

دانۆن ڕونیکردەوە کە دوای ڕوداوی تەقەکردنەکە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا قسەی کردوە.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی سی بی ئێس، ئەو دو کوژراوە وەکو دیپلۆماتکار لە لە باڵیۆزخانەکە کاردەکەن و لەکاتی دەرچونیان لە مۆزەخانەی جولەکەکان تەقەیان لێکرا.

398 جار خوێندراوەتەوە