وەزارەتی دارایی: هەر فەرمانبەرێك تەمەنی گەیشت بە (60) ساڵ خانەنشین دەكرێت

KNN : Kurdish News Network
06:36 - 21/05/2025
عێراق
+
-

وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویكردەوە؛ بەبێ هەژماركردنی ساڵانی خزمەت، فەرمانبەران لە تەمەنی (60) ساڵیدا خانەنشین دەكرێن.


هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند: تەمەنی یاسایی خانەنشینی بەپێی ماددەی (10/یەكەم)ـی یاسای خانەنشینی یەكگرتو ژمارە (9)ـی ساڵی (2014) كە بەیاسای ژمارە (26)ـی ساڵی (2019) هەموار كراوەتەوە، رونكراوتەوە كە فەرمانبەران لە تەمەنی (60)ساڵیدا خانەنشین دەكرێت.


رونیكردوەتەوە، بەبێ هەژماركردنی خزمەتی ساڵانی لە دامودەزگانی میری ئەگەر فەرمانبەرێك لە (1965/5/1) لەدایكبوبێت، ئەوا لە رۆژی (2025/5/1) خانەنشین دەكرێت.


وەزارەتی دارایی فیدراڵ ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لەسەر بنەمای بڕیاری ژمارە (46ـی ساڵی 2022)ـی  دەوڵەت دراوە كە هیچ یەكێك لە ئیدارەكان مافی ئەوەیان نییە بەپێچەوانەی بڕیارەكە کاربکەن.

761 جار خوێندراوەتەوە