كه‌شناسی
هه‌رێم بڵاویكردەوە؛ بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ
و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌رزده‌بنه‌وه.
هەواڵ:
(KNNC)
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند: بەپێی
پێشبینییەكان ئه‌مڕۆ شەممە (17ـی ئایاری 2025) ئاسمانی هەرێم ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ
دروستبونی هه‌ندێ په‌ڵه هه‌ور به‌تایبه‌تی له ناوچه شاخاوییه‌كان، ئاشكرایكردوە،
پلەكانی گەرما بەراورد بەدوێنێ لەنێوان (2 بۆ 3) پلە بەرزدەبنەوە.
ئەوەیخستوەتەڕو،
خێرایی "با" لەنێوان (10- 20) كم/ كاتژمێر ده‌بێت و ئاڕاستەكەشی لە
باكوری خۆرئاووەیە، هەروەها مه‌ودای بینین لەنێوان (8 بۆ 10) كیلۆمه‌تردا ده‌بێت.
راشیگەیاندوە:
كەش و هەوای سبەینێ یه‌كشه‌ممه (18ـی 5ـی 2025) ئاسمان به گشتی ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ
دروستبونی هه‌ندێ په‌ڵه هه‌ور له‌كاته‌كانی شه‌ودا، بەاورد بە پلە تۆماركراوەكانی
ئەمڕۆ، پلەكانی گەرما (3 بۆ 4) پله به‌رز ده‌بنەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
كه‌شناسی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە؛ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو
به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر :
37 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی :
36 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 35
پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك :
39 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 37
پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه
: 37 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 34
پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران
:25 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان :
41 پله‌ی سیلیزی
121 جار خوێندراوەتەوە