دۆناڵد ترەمپ: لەگەڵ ئێران لە رێككەوتن نزیك بوینەتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:52 - 15/05/2025
جیهان
+
-

سەرۆكی ئەمەریكا ئاشكرای دەكات، لە رێككەوتن لەگەڵ ئێرانیەكان نزیكبونەتەوە و لەسەردانەكەیشیدا بۆ كەنداو نزیكەی 4 ترلیۆن دۆلار گرێبەستی واژۆ كردوە.


هەواڵ: (KNNC)


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا رایگەیاند: بەئامانجی گەیشتن بە رێككەوتن  وڵاتەكەی لەگەڵ ئێران دانوستانەكان ئەنجام دەدات، كە ئێستا لەو بڕوایەدایە گەیشتن بەرێككەوتن نزیكبزنەتەوە، واشنتۆن دەیەوێت تاران بەهێزبێت، بەڵام نابێت چەكی ئەتۆمیی هەبێت.


سەبارەت بە ئاگربەستی ئەنقەرە لەنێوان كێڤ و مۆسكۆدا وتیشی: بۆ بەشداریكردن لە دانوستانی راستەوخۆی نێوان روسیا و ئۆكرانیا، بەنیازبوە سەردانی ئەنقەرە بكات، بەڵام ویتكۆف لە نزیكەوە چاودێری پڕۆسەكە دەكات و گەشبینە بەئەوەی دەستكەوتیان دەبێت.


رونیكردەوە؛ توانیویەتی لەسەردانەكەی بۆ وڵاتانی كەنداو، دەستكەوتی ئابوری گەورە بۆ وڵاتەكەی بەدەستبهێنێت، بەبەهای نزیكەی چوار ترلیۆن دۆلار گرێبەستی لەگەڵ پێنج وڵات ئەنجام داوە.

 

لەسەر لابردنی سزاكانی سەر سوریا، وتی: شەرەفمەندە بەراگەیاندنی هەڵگرتنی سزاكان لەسەر سوریا.

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەگەر جارێكی دیكە حوسییەكانی یەمەن لە دەریای سور هێرشەكانیان بۆ سەر كەشتیە بازرگانی و سەربازییەكان ئەنجام بدەن، لەلایەن سوپای وڵاتەكەیەوە بەئامانج دەگیرێتەوە.

119 جار خوێندراوەتەوە