ئیسرائیل بۆ یەمەنییەكان: بەپەلە ئەم شوێنانە چۆڵبكەن

KNN : Kurdish News Network
05:32 - 14/05/2025
جیهان
+
-

جارێكی دیكە سوپای ئیسرائیل هۆشداری بە ئەو كەسانە دەدات كە لە بەندەرەكانی رەئس عیسا،  حودەیدە و سەلیفی لە ژێر كۆنتڕۆڵی حوسیەكانی یەمەن دەمێننەوە و كاردەكەن چۆڵ بكەن.


هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپای ئیسرائیل بڵاویكردەوە، سەرجەم ئەو كەسانەی لە بەندرەكانی رەئس عیسا، حودەیدە و سەلیفی ژێر كۆنترۆڵی حوسییەكانی یەمەن، دەمێننەوە و كاردەكە؛ ئاگادار دەكەنەوە لەپێناو سەلامەتی گیانی خۆتاندا، لە زوترین كاتدا بەندرەكان چۆڵبكەن.


ئەوەیخستوەتەڕو، حوسییەكانی یەمەن بەندەركان بۆ چالاكی سەربازی بەركارهێناوە، خەجت دەكاتەوە لە  پێناو سەلامەتی خۆتان لەو شوێنانە دور بکەونەوە، ئەوە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ چوارشەممە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: رێگرییان لە موشەکێک کردوە کە لە یەمەنەوە ئاراستەی وڵاتەكەیان کراوە.


پێشتر، سوپای ئیسرائیل لە هۆشداری بەمەدەنییەكانی هەر سێ بەندەرەكە دابو كە دور بكەونەوە لەبەر ئەوەی كە هێرش موشەكی دەكاتە سەر بنكەی حوسییەكان لە بەندرەكانی رەئس عیسا، حودەیدە و سەلیفی، دوای چەند كاتژمێرێك موشەك بارانی بەندەركانی كرد.

95 جار خوێندراوەتەوە