سەرۆکی پێشوی ئۆرۆگوای کە سەردەمانێک بە "هەژارترین سەرۆکی جیهان" ناسرابو، رۆژی سێشەممە لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
هەواڵ:KNNC
سەرۆکی ئێستای ئۆرۆگوای یاماندۆ ئۆرسێ، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" مردنی مۆخیکای ڕاگەیاند و موخێکای بە "سەرۆک، چالاکوان، ڕاهێنەر و سەرکردە" وەسفکرد.
ناوبراو لە بەهاری ساڵی 2024وە چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەی سورێنچک وەردەگرت، هەرچەندە ئەو چارەسەرە وایکرد لاواز بێت و نەیتوانێت نان بخوات، بەڵام موخیکا لە پاییزی 2024دا لەسەر گۆڕەپانی سیاسی دەرکەوتەوە و هاوپەیمانی چەپەکەی لە هەڵبژاردنە نیشتمانییەکاندا بەرەوپێش برد کە کاندید و پارێزراوی پەسەندکراوی خۆی، ئۆرسی، هێنایە پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار.
مۆخیکا لەکاتی سەرۆکایەتی ئۆرەگوایدا رەتیکردەوە لە کۆشکی کۆماری وڵات بژی و زۆربەی موچەکەی بە رێکخراوە خێرخوازییەکان دەبەخشی و بە ئۆتۆمبێلە ڤۆڵگسواگنەکەیەوە هاتوچۆی دەکرد کە مۆدێلی 1987 بو.
101 جار خوێندراوەتەوە