بۆ راگرتنی جەنگی غەززە، سەرۆكی
ئەمەریكا فشاری خستوەتە سەر سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و حەماس و پێی راگەیاندون
دەبێت دەستبەجێ كۆتایی بەجەنگ بهێنن.
هەواڵ: (KNNC)
ئاژانسی هەواڵی (NBC NEWS) لەسەر زاری
بەرپرسە باڵاكانی ئەمەریكاوە بڵاویكردەوە؛ بەمەبەستی راگرتنی جەنگی غەززە، دۆناڵد
ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا فشاری خستوەتە سەر بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی
ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس و پێی راگەیاندون دەبێت دەستبەجێ كۆتایی بەجەنگ بهێنن.
رونیكردوەتەوە؛ ناكۆكییەكانی ترەمپ
و نەتانیاهۆ سەبارەت بە ئاڵنگارییەكانی رۆژهەلاتی ناوەڕاست بەگشتی و بە تایبەتی جەنگی
غەززە و دانوستانەكانی لەگەڵ ئێران زیادی كردوە، بۆ ئەو مەبەستەش لەڕێگەی وەزیرێكی
كابینەكەیەوە نیگەرانییەكانی بە نەتانیاهۆ گەیاندوە.
ئەوەیخستوەتەڕو، سەرباری ئەوەی
كە دۆناڵد ترەمپ هەمو هەوڵێكی بۆ رێگری كردن لەبەدەستهێنانی چەكی ئەتۆم لەلایەن ئێرانەوە داوە، بەڵام ئیسرائیل نایەوێت
رێككەونەكە لە نێوان واشنتۆن و تاران ئەنجام بدرێت، ئەوە لە كاتێكدایە كۆشكی سپی
هەماهەنگی لەگەڵ ئیسرائیل كردوە.
ئاژانسی هەواڵی (NBC NEWS)ـی ئەمەریكا
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، هێرشە نوێكانی نەتانیاهۆ بۆ سەر كەرتی غەززە، دژی
پلانەكانی سەرۆكی ئەمەریكایە كە پلانی بۆ ئاوەدانكردوەنەی غەززە داڕشتوە، بۆیە لە
مێژوی ئیسرائیلدا هیچ كاتێك هاوڕێی راستەقینەی ترەمپ نەبون.
248 جار خوێندراوەتەوە