وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاویکردوەتەوە و رەتیدەکاتەوە، موچەیان
بۆ خەڵکی سوریا خەرج کردبێت.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی دارایی عێراق
لە راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە، لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا دەنگۆیەک بڵاوبوەتەوە
گوایە تەیف سامی، وەزیری دارایی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی موچەی خەڵکی سوویا داوە،
ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە و درۆیە.
دووپاتیشی دەکاتەوە سیاسەتی
دارایی لەسەر بنەمای ستانداردی پیشەیی و تەنیا لەسەر بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان
دامەزراوە، هیچ بڕیارێک سەبارەت بە موچە یان هاوکاری دەرەکی نادرێت مەگەر لە چوارچێوەی
فەرمیدا نەبێت.
دوای ڕوخاندنی ڕژێمی بەشار
ئەسەد لە سوریا لە کۆتایی ساڵی ڕابردو و خراپی دۆخی دارایی ئەو وڵاتە، چەند وڵاتێکی
عەرەبی لەنێویاندا قەتەر، مانگانە هاوکاریی دارایی پێشکەشی حکومەتی نوێی سوریا دەکەن
بۆ دابینکردنی موچە.
307 جار خوێندراوەتەوە