پۆلیسی راپەڕین دەستگیركردنی تۆمەتباری ئاگر تێبەردانی
بازاڕەكەی حاجی ئاوای راگەیاند.
هەواڵ: (KNNC)
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردەوە؛ دوای ئەوەی لە رۆژی
(2025/4/25) لە روداوێكی ئاگر كەوتنەوەكە لە بازاڕی قەزای حاجیاوا ژمارەیەك لە
دوكانەكانی مەیدانی شارەكە كەكاری كۆنەفرۆشیان دەكرد، سوتان و زیانی مادییان
بەركەوت، پەڕوای لێكۆڵینەوە لە روداوەكە كرایەوە توانیان لەڕێگەی كامێرەكانی
چاودێرییەوە قۆلیسی حاجی ئاوا تۆمەتبارێك دەستگیربكەن.
ئەوەیخستوەتەڕو، تۆمەتبارەكە ئافرەتێكی (42) ساڵی دانیشتوی
قەزای رانییەیە، پیشەی دەستگێڕییە لە ناوبازاڕی حاجی ئاوا، دوای ئەنجامدانی
لێكۆڵینەوە لەبەردەم دادوەری پۆلیسدا دانی بەتاوانەكەیدا ناوە، تۆمەتبارەكە وتویەتی؛ کاتێک خاوەن دوکانەكان
لەوێ نەبون، ئاگری لە پارچە قوماشێك بەرداوە و دواتر دوكانەكان ئاگریان گرتوە،
وتوشیەتی: مەبەستی نەبوە كە دوكانەكان بسوتێنێت.
رونیكردوەتەوە، لەكاتی لێكۆڵینەوەدا تۆمەتبارەكە "وای دەرخستوە"
كەنەخۆشی دەرونی هەیە، بۆ دڵنیابونەوە لە دۆخی نەتدروستی و پشتڕاسكردنەوە، تۆمەتبارەكە
رەوانەی لیژنەی پزشكی.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە؛ بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (342)ـی یاسای سزادانی
عێراقی، تۆمەتبارەكە راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.
307 جار خوێندراوەتەوە