حەج و عومرەی هەرێم: ئەنجامدانی بەدەل حەج بە 300 دۆلار فێڵکردنە لە خەڵک

KNN : Kurdish News Network
11:13 - 13/05/2025
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ سعودییە رێکاری توند بەرامبەر هەرکەسێک دەگرێتەبەر کە بەدەل حەج بۆ کەسی مردو یان کەسی پەککەوتە ئەنجام بدات.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەڕێوبەرایەتییەکە ئەمڕۆ بڵاویکردوەتەوە، بەهیچ شێوەیەک بڕوا بەو بانگەشە و ریکلامانە نەکەن کە لە سۆشیال میدیا سەبارەت بە ئەنجامدانی بەدەل حەج لەجیاتی کەسی مردو یان کەسی پەککەوتە، چونکە ئەمساڵ سعودییە رێککاری توندی گرتوتەبەر لە چونی هەرکەسێک بەبێ مۆڵەتی حەج بۆ خاکی عەرفە.

 

دەشڵێت: هەر هاوڵاتییەکی سعودی کە مۆڵەتی حەجکردن وەربگرێت دەبێت بڕی سێ هەزار دۆلار بدات، بۆیە ئەوەی ئێستا بانگەشەی بۆ دەکرێت بە هەبونی بەدەل حەج بە 300 دۆلار، هیچ بنەمایەکی نییە و فێڵکردنە لە خەڵک.

ئاگاداری کۆمپانیاکانی حەج و عومرەش دەکاتەوە، پێویستە پابەندی رێنماییەکان بن، بەپێچەوانەوە رێککاری توندی یاسایی و کارگێڕی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر تا ئەو ئاستەی مۆڵەتی کارکردنیان لێوەردەگیرێتەوە.

183 جار خوێندراوەتەوە