کەشناسی عێراق
رایگەیاند، پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین و بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ دابەزینی
پلەکانی گەرما دەکرێت.
هەواڵ:KNNC
لە راگەیەنراوێکدا
دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، سبەینێ دووشەممە کەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەوری
تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها پلەکانی
گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
لەناوچەکانی باکور و باشوری عێراق خێرایی با زیاد دەکات و دەبێتەهۆی بەرزبونەوەی
تۆز و خۆڵ.
دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات، رۆژی سێشەممە بارانێکی کەم لە ناوچەکانی
هەرێمی کوردستان ببارێت، هەروەها کاریگەری شەپۆلی تۆز و خۆڵ لەسەر ناوچە
جیاوازەکان بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزمی دەمێننەوە.
رۆژی چوارشەممەش، شەپۆلی کورتی بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان
بەردەوام دەبێت، هەروەها تۆز و خۆڵ لە چەند ناوچەیەک زیاد دەکات و مەودای بینین سێ
بۆ پێنج کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە.
358 جار خوێندراوەتەوە