مەزڵوم عەبدی: هەنگاوە نوێیەی پەكەكە زەمینە بۆ قۆناغێکی نوێی سیاسەت و ئاشتی

KNN : Kurdish News Network
07:22 - 12/05/2025
کوردستان
+
-

فەرماندەی گشتیی هەسەدە پەیامێکی لەبارەى کۆنگرەى پەکەکە بڵاوکردەوە كەتیادا هاتوە؛ خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری پەكەكە جێگای پێزانینە و دڵنیان ئەم هەنگاوە زەمینە بۆ قۆناغێکی نوێی سیاسەت و ئاشتی لە ناوچەکە خۆش دەکات.


هەواڵ: (KNNC)


مەزڵوم عەبدی، فەرماندەیی گشتی هیزەكانی سوریای دیموكرات پەیامێكی لە تۆڕی كۆمەڵاتی (X) لەبارەى کۆنگرەى پەکەکە بڵاوكردوەتەوە و رایگەیاند؛ بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری لەلایەن پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) جێگای پێزانینە و پەکەکە رۆڵێکی مێژویی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبوە.


دەشڵێت: دڵنیان ئەم هەنگاوە نوێیەی پارتی كرێكارانی كوردستان زەمینە بۆ قۆناغێکی نوێی سیاسەت و ئاشتی لە ناوچەکە خۆش دەکات و هیوادارە هەمو لایەنە پەیوەندیدارەکان هەنگاوی گرنگ بنێن و پاڵپشتی پێویست بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا پێشکەش بکەن.


ئەمڕۆ دوشەممە (2025/5/12) پارتی کرێکارانی کوردستان، لەڕاگەیاندراوێكدا بڵاویکردەوە: لە (12)ـیەمین کۆنگرەی پارتەکەیاندا بڕیاریانداوە كە پەکەکە ئەرکی مێژویی خۆی تەواوکردوە و لەسەر ئەو بنەمایەش بەبڕیاری عەبدوڵا ئۆجەلان، هەیکەلی رێكخراوەیی پارەتەکە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەكداری و ئەو چالاکییانەی کە بەناوی پارتەکەوە ئەنجام دەدرێن هەڵوەشێنراوەتەوە.

82 جار خوێندراوەتەوە