بەرپرسێکی کەجەکە ڕایدەگەیەنێت: پەکەکە تاکلایەنە
نیازپاکیی خۆی نیشانداوە بۆ چارەسەریی دیموکراسییانە و ئێستا نۆرەی تورکیایە هەنگاو
بنێت و هەرچی ڕوبدات پەیوەستە بەوەوە، دەشڵێت: هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان پەکەکە و دەوڵەتدا
نییە.
هەواڵ:KNNC
زاگرۆس هیوا وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما
جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، لە لێدوانەکەیدا بۆ بی بی سی فارسی، لەبارەی بڕیارەکانی
کۆنگرەی 12ی پارتەکەوە ڕایگەیاند: ئەوەی تا ئێستا کراوە ڕاگەیاندنی نیازپاکی تاکلایەنەی
پەکەکەیە و هەنگاونانە بۆ ڕێگەی چارەسەریی کێشەی کورد بەشێوەیەکی دیموکراسییانە،ئێستا ئیتر کاتی ئەوەیە کە دەوڵەتی تورکیا هەنگاو بنێت لەبارەی چارەسەریی و ئەوەشی لە داهاتودا ڕودەدات، بەتەواوەتی پەیوەستە بە هەنگاوەکانی تورکیاوە، کە هەنگاوی یاسایی و سیاسیی لەخۆدەگرێت.
وتەبێژەکەی کەجەکە ئاماژەی بەوەشداوە، کە تا ئێستا
هیچ جۆرێک لە ڕێککەوتن و پەیمانێکی نوسراو و زارەکیی لەنێوان پەکەکە و دەوڵەتی
تورکیادا نەکراوە.
زاگرۆس هیوا وتوشییەتی، بۆ ئەوەی کە عەبدوڵڵا ئۆجالان
ڕێبەری پەکەکە بتوانێت پڕۆسەی چارەسەریی بەڕێوەببات، دەبێت جەستەیی ئازاد بکرێت و
دڵناییش لە پارێزراویی و ئاساییشی بدرێت و ئازادانە پێشەنگەیاتی پرسەکە بکات....
80 جار خوێندراوەتەوە