ترەمپ لەرێگایە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

KNN : Kurdish News Network
08:44 - 13/05/2025
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ، بە فەرمی سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، سەردانەکەشی بە مێژویی وەسف کردوە و دەڵێت: دەبێتەهۆی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هاوکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ئەمەریکای بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەجێهێشت و بڕیارە سەردانی هەریەکە لە وڵاتانی، سعودییە، قەتەر و ئیمارات بکات، ئەوەش یەکەم گەشتی دەرەوەی وڵاتەکەیەتی دوای گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی.

 

پرسی ئاسایشی ناوچەکە، بەرگری و هاوکاری ئابوری، لە نێو کارنامەی دانوستانەکانی ترەمپن لەگەڵ سەرکردایەتی سعودییە و سەرکردەکانی کەنداودا، واشنتۆن هەوڵدەدات پەیوەندییە ستراتیژییەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو بەهێز بکات، لەژێر رۆشنایی گۆڕانکاریە نێودەوڵەتییەکان.

 

سعودیە، خوازیارە سەردانە فەرمییەکەی ترەمپ بۆ وڵاتەکەی، ببێتەهۆی پەرەپێدانی هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا.

121 جار خوێندراوەتەوە