دەزگای لوتكە: ژمارەی کۆچبەران بەرەو دورگەکانی یۆنان لە زیادبوندایە

KNN : Kurdish News Network
03:55 - 12/05/2025
کوردستان
+
-

لە (24) كاتژمێری رابردودا (325) كۆچبەر بەشێوەیەكی نایاسایی و بەبەكارهێنانی بەلەم گەیشتونەتە دورگەکانی یۆنان.


هەواڵ: (KNNC)


دەزگای لوتکە بۆ كاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران بڵاویكردەوە؛ ژمارەی ئەو كۆچبەرە نایاساییانەی لە (24) كاتژمێری رابردودا بە شێوەیەكی نایاسایی و بەبەكارهێنانی بەلەم گەیشتونەتە دورگەکانی یۆنان لە (325) كەس پێكهاتون كە ژمارەیەكیان لە باشوری کریت رزگارکراون.


ئەوەیخستوەتەڕو، بەپێی بەدواداچوونەکانیان لە سەرەتای ئەمساڵەوە (53) بەلەمی كۆچبەران لە لیبیاوە گەیشتونەتە کەنارەکانی دورگەی کریتی یۆنان، بەوەش لەساڵی رابردوەوە (63) بەلەم گەیشتونەتە ئەو وڵاتە.


رونیكردوەتەوە، كە بەپێی زانیارییە تۆماركراوەكان لە سەرەتای مانگی ئایاردا دو هەزار (881) كۆچبەر لە  باکوری ئەفریقاوە گەیشتونەتە یۆنان، هەروەها نزیکەی (40) كۆچبەری دیكە توانیوانە بگەنە دورگەی کاسۆس لەڕۆژهەڵاتی کریت، سەرباری ئەوەی كە رەگەزنامەی کۆچبەرەكان دیار نییە، بەڵام دەزگای لوتکە زانیویەتی كە هاوڵاتی عێراقیشی تێدایە.


دەزگای لوتكە ئاژماەی بۆ ئەوەشكردوە، ژمارەیەك كۆچبەر بەشەش بەلەم گەیشتونەتە ئەو وڵاتە ئاشكرایانكردوە كە لە لە بەندەری تۆبروکی لیبیاوە هاتون، بەگومانی رێبەری لەلایەن پاسەوانی کەناراوەکانیشەوە شەش کەسی گومانلێکراویان دەستگیرکردوە.

85 جار خوێندراوەتەوە