سەرۆكی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت: رۆژی
پێنجشەممە كۆبونەوەیەكی گرنگ لەنێوان روسیا و ئۆكرانیا ئەنجامدەدرێت و بیری
كردوەتەوە بۆ بەشداریكردن گەشتی توركیا بكات و بیری لە سوككردنی سزاكانی سەر سوریاش
كردوەتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی وزیلایەتە
یەكگرتوەكانی ئەمەریكا رایگەیاند: بەمەبەستی كۆتایی هێنان بەجەنگی نێوانیان رۆژی
پێنجشەممە روسیا و ئۆكرانیا لە توركیا كۆدەبنەوە كە ئەوەش كۆبونەوەیەكی گرنگە،
بۆیە بیرم لێكردوەتەوە بۆ بەشداریكردن لە دانوستانەكان ئەگەر كاتی هەبو گەشت بۆ
ئەو وڵاتە ئەنجام بدات.
وتیشی: پێدەچێت لە ئێستادا روسیا
ئامادەبێت بۆ راگرتنی جەنگ لەگەڵ ئۆكرانیا.
سەبارەت بەدانوستانەكانی
وڵاتەكەی لەگەڵ ئێران لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكە، ترەمپ وتی: بەرەوپێشچونی باش بۆ تاران
لە دانوستانەكان بەدیهاتوە، ئاشكرایكرد كە؛ سەرباری ئەوەی كە بەرپرسانی ئێران
زیرەكانە مامەڵە دەكەن، بەڵام نابێت ئێران ببێت بەخاوەنی چەكی ئەتۆم.
لەسەر رۆڵی نێوەندگیری قەتەر، رونیكردەوە؛
لەدانوستانەكانیان لەگەڵ ئێران، قەتەر زۆر هاوكاری كردون، بۆیە رێزێكی زۆری بۆ
سەركردەكانی ئەو وڵاتە هەیە و بەناچاری دیارییەكەیانی وەرگرتوە كە فڕۆكەیەكە،
لەبەر رێزی ئەو وڵاتە نەیتوانیوە دیارییەكەیان رەتبكاتەوە.
ترەمپ ئاشكراشیكرد، بزوتنەوەی
حەماس بەڵێنیان داوە كە بارمتە ئەمەریكییە-ئیسرائیلییەكە ئازاد بكەن، ئێستا چاوەڕێی
هەواڵی ئازادكردنەكەی دەكات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە
یەكگرتوەكانی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد؛ پیشتر سەرۆكی توركیا داوای لێكردوە كە
سزاكانی سەر سوریا لاببات، بۆیە بیری لە سوككردنی سزاكانی سەر ئەو وڵاتە
كردوەتەوە.
91 جار خوێندراوەتەوە