ئاکپارتی: بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە گرنگە

KNN : Kurdish News Network
11:44 - 12/05/2025
جیهان
+
-

پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا رایگەیاند، بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و ڕادەستکردنی چەک هەموو هۆبە و درێژکراوەکانی پەکەکە و پێکهاتە نایاساییەکانی دەگرێتەوە وجێبەجێکردنیشی دەبێتە خاڵی وەرچەرخان.

 

هەواڵ:KNNC

 

عومەر چەلیک، وتەبێژی ئاک پارتی رایگەیاند، "بڕیاری پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانان لە دوای بانگەوازەکەی ئیمراڵی، قۆناغێکی گرنگە لە ڕوی ئامانجی 'تورکیای بێ تیرۆر".

 

دەشڵێت: بانگەوازە مێژوییەکەی سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی و هەڵوێست و ئاڕاستەکانی بۆ پێشهاتەکان ناونیشانی بەهێزکردنی گشتگیری "بەرەی ناوخۆ"ن.

 

چەلیک ئاماژەی بەوە کرد کە گفتوگۆ، خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانان لە دوای بانگەوازەکەی ئیمراڵی، قۆناغێکی گرنگە لە ڕووی ئامانجی 'تورکیای بێ تیرۆر، کۆتاییهاتنی تیرۆر بە تەواوی دەرگای سەردەمێکی نوێ دەکاتەوە، پێویستە ئەم بڕیارە بە کردەیی جێبەجێ بکرێت و بە هەمو ڕەهەندەکانی بەجێبگەیەندرێت.

 

دەشڵێت: لەلایەن دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە بەوریاییەوە چاودێری ئەم پرۆسەیە دەکرێت.

48 جار خوێندراوەتەوە