نەتانیاهۆ: لە چەند ڕۆژی داهاتودا بە تەواوی هێزەوە دەچینە غەززە

KNN : Kurdish News Network
05:07 - 13/05/2025
جیهان
+
-


بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سوپای ئیسرائیل بە "بە هەموو تواناییەوە" دەچێتە ناو کەرتی غەززە و بەتەواوەتی شکست بە حەماس دەهێنن.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ سێشەممە، لە دیدارێکدا لەگەڵ سوپا یەدەگەکانی ئیسرائیل، نەتانیاهۆ ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتودا بە هەوو هێزێکەوە دەچنە ناو غەززە بۆ تەواوکردنی ئۆپەراسیۆنەکە و شکستپێهێنانی  تەواوەتی حەماس.

ئاماژەی بەوەشکرد، "هیچ ڕێگایەک بۆ وەستاندنی شەڕەکە نییە، دەتوانین بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بگەینە ئاگربەست، بەڵام نابێتە هۆی رێگریکردن لە بەرەوپێش چونمان"

جەختیشی لەوەکردەوەتەوە کە ئیسرائیل "کاردەکات بۆ دۆزینەوەی ئەو وڵاتانەی کە دانیشتوانی کەرتی غەززە قبوڵ بکەن".

ئەمە لەکاتیكدایە، سوپای ئیسرائیل  ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە "ناوەندێکی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ"ی حەماسیان لە ناو نەخۆشخانەیەکی غەززە بۆردومان کردوە کە بزوتنەوەکە بۆ ئەنجامدانی "چالاکی تیرۆریستی" بەکاریهێناوە.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین، لە سەرەرتای شەڕەوە تا ئێستا، بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە، لانیکەم 52 هەزار و 862 فەلەستینی لە کەرتی غەززە کوژراون کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنین.

99 جار خوێندراوەتەوە