کەشناسی هەرێم
رایگەیاند، ئەمڕۆ تاوەباران و بروسکە و تۆز و خۆڵ زۆرێک لە ناوچەکان دەگرێتەوە،
سبەینێش پلەکانی گەرما پێنج پلە نزم دەبێتەوە.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی
کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو
دەەبێت لەگەڵ کەمێک تاوەباران و بروسکە لە ناوچە شاخاوییەکان، هەروەها بەرزبونەوەی
تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی باشوری هەرێم.
راشیگەیاند، پلەکانی گەرما دوو تــا چوار پلە و لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر
نزم دەبێتەوە.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ سێشەممە، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان لە
زۆربەی کاتەکان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بونی تاوەباران و بروسکەی پچڕ پچڕ لە
ناوچە نیمچە شاخاوییەکان و لە ناوچە سنورییەکان کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت،
هەروەها خێرایی با چالاک دەبێت و لەناوچەکانی باشوری هەرێم تۆز و خۆڵ بەرز
دەبێتەوە.
هاوکات، پلەکانی گەرما، بەراورد بە ئەمڕۆ سێ تــا پێنج پلە نزم دەبنەوە.
هەولێر : 30 پلەی
سیلیزی
سلێمانی : 27
پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی
سیلیزی
کەرکوک : 34
پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28 پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە : 31
پلەی سیلیزی
سۆران : 24
پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :
16 پلەی سیلیزی
گەرمیان :34
پلەی سیلیزی
113 جار خوێندراوەتەوە