ئەمەریکا و چین رێککەوتن

KNN : Kurdish News Network
09:06 - 12/05/2025
جیهان
+
-

نوێنەری بازرگانی ئەمریکا رایگەیاند: لەبارەی ڕاگرتنی باجی گومرگی لەگەڵ چین ڕێککەوتون، جێگری سەرۆكوەزیرانی چین-ـیش دەڵێت: میکانیزمێكی نوێیان بۆ ڕاوێژکاری ئابوری و بازرگانی دەستپێکردوە.

 

ئابوری:KNNC

 

جیمیسن گریر – نوێنەری بازرگانی ئەمریکا ڕایگەیاند: لە دو ڕۆژی ڕابردودا دو کۆبونەوەی ئەرێنییان لەگەڵ چین ئەنجامداوە، و لەبارەی ڕاگرتنی باجی گومرگی سەر کاڵا چینییەکان گەیشتونەتە ڕێککەوتون.

 

نوێنەری بازرگانی ئەمەریکا رونیشیکردوەتەوە: مانگی ڕابردو بەهۆی کورتهێنانی زۆری بازرگانی، سەرۆکی ئەمریکا ئەو ڕێژە باجە گومرگییەی سەپاند بەسەر چین، بەڵام بە ڕێککەوتنەکەیان کێشەی کورتهێنان چارەسەر دەکرێت.

 

هەروەها، های لایفینگ – جێگری سەرۆك وەزیرانی چین ڕایگەیاند: لەگەڵ ئەمریکا میکانیزمێكی نوێیان بۆ ڕاوێژکاری لەبارەی ئابوری و بازرگانی دەست پێکردوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە: ئامانجی هەردو وڵات چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانە لەڕێگای گفتوگۆ و ڕاوێژکاری هاوبەشەوە، دەشڵێت: لێكتێگەیشتنی باش لەبارەی بازرگانیی لە نێوانیاندا هەبوە.

231 جار خوێندراوەتەوە