ئەنچیلۆتی و کوڕەکەی جیادەبنەوە

KNN : Kurdish News Network
12:07 - 12/05/2025
وەرزش
+
-

داڤید ئەنچیلۆتی نزیكەلەوەی بۆ یەكەمجار دور لە باوكی ئەزموی كاری ڕاهێنەرایەتی لە یانەیەكی ئیتاڵیادا تاقیبكاتەوە.

 

وەزش:KNNC

 

چەند سەرچاوەیەكی هەواڵی ئیتاڵیا لەسەرئەوە كۆكن كە داڤید ئەنچیلۆتی پاڵێوراوی سەرەكییە بۆ شوێنی سیسك فابریگاسی ڕاهێنەری یانەی كۆمۆ كە نزیكبۆتەوە لەوەی وەررزی داهاتو ئاڵنگاریی و تاقیكردنەوەیەكی نوێ لە یانەی بایەرلیڤەركوزنی ئەڵمانی دەستپێبكات.

سەرچاوەكان ئاشكرایان كردوە، فابریگاس لەكۆتایی ئەم وەرزەدا پۆستی ڕاهێنەرایەتی كۆمۆ بەجێدەهێڵێت و شوێنی چابی ئەلۆنسۆ لە ڕاهێنەرایەتی یانە ئەڵمانیەكەدا دەگرێتەوە.

 

ئاشكراشیان كردوە، داڤید ئەنچیلۆتی دەبێتە ڕاهێنەری نوێی كۆمۆ و ئەو راهێنەرە لاوە یەكەم ئەزمونی ڕاهێنەرایەتی دور لە باوكی تاقیدەكاتەوە.

داڤید ئەنچیلۆتی گەشتەكەی پەیوەستە بە كارلۆ ئەنچیلۆتی و لەدیارترین یانەكانی جیهان بە وێنەی ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونشن یاریدەدەری باوكی بوە.

331 جار خوێندراوەتەوە