وتەبێژی دەمپارتی رایدەگەیەنێت: بەهەمو شێوەیەك پشتیوانی پڕۆسەی ئاشتی لە
توركیا دەكەن و پێویستە هەمو لایەنەكانی ئەو وڵاتە بەشێك بن لە پرۆسەكە و ئێستا پەرلەمانی
توركیا روبەڕوی بەرپرسیارێتی مێژویی بوەتەوە بۆیە پێویستە ئەركی خۆی جێبەجێبكات.
هەواڵ: (KNNC)
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا ئایشە گوڵ دۆغان وتەبێژی
دەمپارتی رایگەیاند: بەهەمو شێوەیەك پشتیوانی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا دەكەن و پێویستە
هەمو لایەنەكانی ئەو وڵاتە بەشێك بن لە پرۆسەكە، چونكە ئەم دەرفەتە (100) ساڵییە
نابێت لەدەست بدرێت.
وتیشی: نابێت چەك دانانی پارتی كرێكارانی كوردستان بەكەم سەیربكرێت، پێویستە
لەلایەن توركیاوە بەكردار وەڵامی چەكدانانی پەكەكە بدرێتەوە، پەكەكە بەم هەنگاوە سەلماندی
كە گەای كورد كورد ئاشتیخوازە.
ئایشە گوڵ دۆغان وتەبێژی دەمپارتی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئێستا پەرلەمانی
توركیا روبەڕوی بەرپرسیارێتی مێژویی بوەتەوە بۆیە پێویستە ئەركی خۆی جێبەجێبكات.
63 جار خوێندراوەتەوە