سەرۆکی هەرێمی
کوردستان رایگەیاند، پێشوازی لە بریاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە دەکەین،
دەشڵێت: ئامادەیی تەواو دەردەبڕین بۆ هەر هاوکارییەک لە پێناو سەرکەوتنی پرۆسەکە.
هەواڵ:KNNC
نێچیرڤان بارزانی،
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی بریاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پارتی
کرێکارانی کوردستان-پەکەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئەو هەنگاوە نیشانەی
پێگەیشتنی سیاسییە و رێگە بۆ دیالۆگێکی راستەقینە دەکاتەوە کە پێکەوەژیان و سەقامگیری
لە تورکیا و سەرتاسەری ناوچەکە بەهێز دەکات.
راشیگەیاند، "ئێستا
ههموان چاويان لهوهيه ئەم هەنگاوە گرنگه، بە هەنگاوی ديكهى ئەرێنی و پێويست
لەلایەن هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە وەڵام بدرێتەوە و زەمینەیەکی دروست و
گونجاو دههێنێته ئاراوه و دهبێته بنەمای ئاشتییەکی هەمیشەیی و گشتگیر کە کۆتایی
بە دەیان ساڵ له توندوتیژی و ئازار و مهينهتى دەهێنێت و ناوچەکە بەرەو ئاسۆی نوێی
پێشکەوتن دەبات".
سەرۆکی هەرێم، ستایشی
رۆڵی سەرۆککۆماری تورکیا دەکات لە پشتگیریکردن و ههوڵهکانی بۆ سهرخستنی پرۆسهکه.
جەختیشدەکاتەوە، هەرێمی
کوردستان وهك ههميشه پشتگیريی ههمو هەوڵێك بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە شێوەیەکی
ئاشتیانە دەکات و هیوادارین ئەم دەستپێشخەرییە ببێتە خاڵی وەرچەرخانێکی یەکلاکەرەوە.
ئامادەیش دەردەبڕێت بۆ
بهردهوامی له پێشکەشکردنی ههر جۆرە يارمهتى و هاوكارييهك بۆ سەرکەوتنی ئەو دەرفەتە.
93 جار خوێندراوەتەوە