سەرۆکوەزیرانی عێراق،
داوا لە سەربازانی وڵاتەکە دەکات بە زوترین کات پاکستان بە جێبهێڵن و بگەڕێنەوە.
هەواڵ:KNNC
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق،
فەرمانیکرد بە گەڕانەوەی ئەو ئەفسەر و سەربازە عێراقییانەی پێشتر بە مەبەستی
ئەنجامدانی مەشق و راهێنانی سەربازی رەوانەی پاکستان کرابون.
ژمارەی ئەو سەربازانەی عێراق کە لە پاکستان مەشق و راهێنانی سەربازی
ئەنجامدەدەن 500 سەربازە.
هۆکاری بڕیارەکەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بۆ پەرەسەندنی
گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هندستان و پاکستان دەگەڕێتەوە، کەماوەی چەند رۆژە
بەردەوامە.
206 جار خوێندراوەتەوە