ئەردۆغان و سودانی 10 لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان واژۆکرد

KNN : Kurdish News Network
06:20 - 08/05/2025
عێراق
+
-

سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای سەردانێکی فەرمی بۆ ئەنقەرە و کۆبونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، ژمارەیەک رێکەوتنی هاوبەشیان لە بوارە جیاجیاکان واژۆکرد.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەپێی راگەیەنراوی کۆبونەوەی نێوان، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، لە کۆبونەوەکەدا هەردولا جەختیانکردەوە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و روبەڕوبونەوەی تیرۆر.

 

هاوکات، هەردولا 10 لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان لە بوارەکانی، ئەمنی، سەربازی، بازرگانی، خوێندنی باڵا واژۆکرد.

 

یاداشتەكان لەم بوارانەدانەدان:

هاریكاریی لە بوارەكانی پیشەسازیی بەرگریی و ئاڵوگۆڕی شارەزایی
رێكارە ستانداردەكان بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی هاوڵاتیانی عێراقیی لە توركیاوە
هاریكاریی لە بواری دادوەرییدا
هاریكاری لە بواری ربەڕوبونەوەی بازرگانیكردنی نایاسایی بە ماددە هۆشبەرەكانەوە
پرۆتۆكۆڵی هاریكاریی لەبارەی كردنەوەی لقی زانكۆ توركییەكان لە بەغدادو بەسرە
هاریكاریی لە بواری بەڕێوەبردنی دۆخە لەناكاو و كارەساتەكان
هاریكاریی لە بواری پەیوەندییە گشتییە دیجیتاڵییەكان
هاریكاریی لە بواری چالاكییەكانی پێوانە و قەبارەدانان
دوو یاشتی لێكتێگەیشتن لە بواری هاوكاریی راهێنان لە وەزارەتی ناوخۆ.

 


پوختەی قسەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا:

 

 
- سڵاوم بۆ عێراقییەکان هەیە

- بەردەوام دەبین لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق

-دوای سەردانەکەی ساڵی رابردوم بۆ بەغداد، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە

-دەمانەوێت بە زوترین کات هەناردەی نەوتی عێراق لەرێگەی تورکیاوە دەستپێبکاتەوە

-ئاسایشی خۆمان لە ئاسایشی عێراق جیاناکەینەوە

-ئیرادەی خۆمان بۆ درێژەدان بە شەڕی تیرۆر دوپاتکردەوە

-قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان لەگەڵ عێراق ساڵی رابردو گەیشتە 18 ملیار دۆلار

 

پوختەیەک لە قسەکانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق:

 
-پەیوەندییمان لەگەڵ عێراق دراوسێیانە و لەمێژینەیە

-چاودێری پرۆسەی چارەسەری و چەکدانانی پەکەکە دەکەین

-پەکەکە حزبێکی قەدەغەکراوە لە عێراق

-دەمانەوێت رێکەوتنێکی دادپەروەرانە لەبواری ئاو لە نێوان هەردولا هەبێت

-رێگە نادەین لە عێراقەوە دەستدرێژی بکرێتەسەر دراوسێکانمان

182 جار خوێندراوەتەوە