رادەستنەكردنی داهاتی ناوخۆ خەریكە سەری موچە دەخوات

KNN : Kurdish News Network
05:52 - 11/05/2025
کوردستان
+
-

سودانی جەختیكردوەتەوە كە لە (24) كاتژمێری داهاتودا موچە رەوانەی هەولێر دەكەن و بەپێی زانیارییەكانی (KNN)ـیش لە مانگی داهاتوەوە حكومەتی هەرێم لە (50%)ـی داهاتی ناوخۆ رادەستنەكات  بەغداد بڕی (958) ملیار دینار نانێرێت.


هەواڵ: (KNNC)


پەیامنێری كەی ئێن ئێن رایگەیاند: لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، وەزیرە كوردەكان داوای خەرجكردنی موچە مانگی (4ـی 2025)ـی موچە خۆرانی هەرێمی كوردستانیان لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كردوە و ئەویش دڵنیای كردونەتەوە لە (24) كاتژمێری داهاتودا پارە رەوانەی هەولێر دەكەن.


وتیشی: بەشتبەستن بەڕاپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و لەسەر بنەمای ئەو راپۆرتەی حكومەتی هەرێم ئاڕاستەی بەغدادی كردوە كە "خەرجی و داهاتی راستەقینە" بڕی داهاتی ناوخۆی هەرێم (نانەوتی)ـی تیادا دیاریكراوە، مەترسی هەیە كە بڕەكەی لە موچەی موچەخۆرانی هەرێم ببڕێت.


بەپێی زانیارییەكانی (KNN)، ناردنی پارە بۆ موچەی مانگی (4ـی 2025)ـی موچەخۆرانی هەرێم دەبێت بە دوا مانگ كە عێراق بە ئەو داهاتە كەمەی رازی ببێت، پێدەچێت لە مانگی (5ـی 2025)ـدا و دوای رادەستكردنی لە (50%)ـی داهاتی ناوخۆی راستەقینە لەلایەن هەرێمەوە، پارە بنێرێت، بەپێچەوانەوە بڕەكەی لە پارەی موچە دەبڕێت.


پەیامنێری كەی ئێن ئێن ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، جارێ دیار نییە كە حكومەتی عێراق لەموچەی مانگی (5ـی 2025)ـی ئەو بڕەی كە حكومەتی هەرێم وەك داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدادی نەكردوە دەبڕێت یان بەجۆرێكی دیكە لەهەولێری وەردەگرێتەوە.


سلێمانی - بڕیار نامیق

286 جار خوێندراوەتەوە