لەدوای سێ
كاتژمێر كبونەوەی ناڕاستەخۆ بەنێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان، گەڕی چوارەمی
دانوستانی نێوان تاران و واشنتۆن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكە كۆتایی هات و وتەبێژی
وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت: گفتوگۆكان قورس بون بەڵام بەسودبون.
هەواڵ: (KNNC)
وتەبێژی وەزارەتی
دەرەوەی ئێران بە ئاژانسی ئیرنای وڵاتەكەی رایگەیاندوە: لەدوای سێ كاتژمێر كۆبونەوە بەنێوەندگیری عومان، گەڕی
چوارەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان وڵاتەكەی و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئێران لە مەسقەت
كۆتایی هات، كە كفتوگۆكانی ئەمجارە قورس بون، بەڵام بەسودبون.
وتیشی: گەڕی
ئایندەی دانوستانەكانی نێوان تاران و واشنتۆن لەلایەن عوممانەوە كات و شوێن
دیاریدەكرێت.
وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بۆ
ئەوەشكردوە، هێشتا دانوستان لەسەر داواكارییەكانی ئەمەریكا بۆ پرسی بەرنامە
ئەتۆمییەكەی ئێران بەردەوامە.
پێش دەستپێكردنی
كۆبونەوەكە؛ عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: سازش
لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم ناكەن، چونكە ئەوە مافی خۆیانە و باسكردنیشی بەهێڵی سوری تاران
لە دانوستانەكان ناوبردوە.
1007 جار خوێندراوەتەوە