سەرکردەیەكی چوارچێوەی
هەماهەنگی ئاشكرایدەكات؛ لە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ توركیا گفتوگۆی لەسەر
چوار پرسی گرنگ دەكریت كە دیارترینیان مەلەفی ئاو و مەلەفی سوریایە.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ پێنجشەممە،
عیسام شاکر، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، رایگەیاند: لەسەردانەكەی محەمەد شیاع
سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ توركیا چوار مەلەفی گرنگ لەكۆبونەوەكانیدا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، تاوتوێ دەكات كە دیارترینیان پرسی ئاوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی قەیرانی وشکەساڵی و کەمبونەوەی ئاو لە روبارەکانی
دیجلە و فورات.
وتیشی: سودانی لە
پرسی ئاو وەک ئەولەویەتێکی نیشتمانی دەڕوانێت، بۆیە لەڕێگەی ئەم سەردانەشەوە هەوڵی
تەواو دەدات بگات بە لێكتێگەیشتن کە دەبێتە هۆی زیادكردنی پشكی ئاو كە ئەوەش یارمەتیدەر
دەبێت بۆ باشترکردنی دۆخی ئاوی وڵات.
رونیكردوەتەوە؛ یەكێكی
دیكە لە پرسە گرنگەكان كە لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ توركیا گفتوگۆی لەسەر دەكات، پرسی سوریایە، بەلەبەرچاوگرتنی کاردانەوەكان
بەرچاوی لەسەر پایتەختەکانی ناوچەکە بەگشتی و بەتایبەتی بەغداد و ئەنقەرە، هەردو
وڵات پێویستییان بەکۆدەنگییە لەسەر پێشهاتەکانی ئەم پرسە.
سەرکردەكەی چوارچێوەی
هەماهەنگی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، سەردانەکەی سودانی بۆ ئەنقەرە و ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، چەند هەفتەیەک
لەمەوبەر رێککەوتنیان لەسەر کراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە،
بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی باڵای هاوکاریی ستراتیژی عێراق و
تورکیا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران سەردانی ئەنقەرەی كرد.
88 جار خوێندراوەتەوە