بەرپرسێکی
عێراقی ئاشکرای کردوە، یەدەگی ئاوی عێراق لەمساڵدا کەمترین لە مێژوی وڵاتەکەدا و
هۆشداریش دەدات لەوەی گەرمایەکی تاقەتپڕوکێن چاوەڕێی عێراقییەکان دەکات.
هەواڵ:KNNC
خالد شەمال،
وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بە رۆژنامەی شەرقولئەوەسەتی
راگەیاندوە؛ عێراق کەمتر لەسەدا 40ـی بەشە ئاوی خۆی لە ئێران و تورکیا وەردەگرێت و وڵاتەکە
لە دۆخێکی زۆر ناهەمواردایە.
سەبارەت
بەهۆکارەکانی کەمبونەوەی ئاو، ئەو بەرپرسە عێراقییە ئاماژەی بەوەکرد،
"دروستکردنی بەنداو لەلایەن ئەنقەرەوە و هەروەها لێدانی رێڕەوی نوێ لەلایەن
ئێرانەوە بۆ سەر ئەو سەرچاوانەی دەڕژێنە ڕوبارەکانی عێراقەوە و دواکەوتویی پڕۆسەی ئاودێری
و بەفیڕۆدانی ئاو لەناوخۆدا، ئەو هۆکارانەن کە رێژەی ئاویان بە جۆرێک کەمکردوەتەوە
کە لەمێژوی وەڵاتەکەدا وێنەی نەبوە".
باسی لەوەشکرد کە حکومەتی عێراق
دۆسییەی ئاوی کردوەتە دۆسیەیەکی سیادی، لەکاتێکدا پێشتر تەنها دۆسییەیەکی هونەری و
دیپلۆماسی بو.
629 جار خوێندراوەتەوە