تەنها دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستبەکاربونی،
ڕاوێژکاری نوێی ئاسایشی نیشتمانی سوید، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند، ئەمەش
دوای ئاشکرابونی وێنەیەکی لە یەکێک لە ئەپەکانی "بەستنی پەیوەندی
خۆشەویستی".
هەواڵ:KNNC
ڕۆژنامەی ئێکسپرێسنی سویدی، حکومەت ڕاستەوخۆ
دوای ڕاگەیاندنی دەستبەکاربونی تۆبیاس تێربێرگ وەک راوێژکاری
نوێی ئاسایشی نیشتیمانی، ئەو
وێنانەیان پێگەیشتووە، ئەمەش وایکردووە ناوبراو بەرەبەیانی رۆژی هەینی دەستلەکارکێشانەوەی
خۆی پێشکەش بکات، لەکاتێکدا ڕۆژی پێنجشەممە دەستی بە ئەرکەکانی کردووە.
لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا تایبێرگ
پشتڕاستیکردەوە کە وێنەکان "کۆنن و لە ئەکاونتی پێشووی خۆیەوە لە سایتێکی
بەستنی پەیوەندی خۆشەویستی بڵاوکراوەتەوە"، بەڵام لە کاتی پرۆسەی پرسیارە
ئەمنییەکاندا ئەم زانیاریانەی ئاشکرا نەکردوە.
بڕیاربوو ڕۆژی هەینی تیۆبێرگ یاوەری ئۆلف
کریستێرسۆن، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی بکات بۆ کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی
باکوور لە نەرویج، بەڵام لە کۆتا خولەکدا ئامادەبونی هەڵوەشایەوە.
کریستێرسۆن سەرۆک وەزیرانی سوید وتی: دەبوو
ئەم زانیاریانە لە کاتی پشکنینی ئەمنیدا هاوبەشی پێ بکرایە و ئەوەی رویداوە شکستێکی
دامەزراوەییە لە سیستەمەکەدا.
689 جار خوێندراوەتەوە