دۆناڵد ترەمپ: هندستان و پاكستان گەیشتن بە ئاگربەست

KNN : Kurdish News Network
03:12 - 10/05/2025
جیهان
+
-

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا راگربەستی نێوان هندستان وپاكستانی راگەیاند و پیرۆزبایی لە هەردو وڵات دەكات، وەزارەتی دەرەوەی هندستانیش ئاشكرایكرد كە؛ بۆ كۆتایی هێنان بە گرژییەكانی نێوانیان لەگەڵ پاكستان (30) دەوڵەت نێوەندگرییان كردوە.


هەواڵ: (KNNC)


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا رایگەیاند: بەنێوەندگیری وڵاتەكەی گفتوگۆكانی ئاگربەست لەنێوان هندستان و پاكستان ئەنجام دراوە و دوای شەوێكی درێژ توانیویانە دەستبەجێ كۆتایی بە كێشەكانی نێوانیان بهێنن و جەنگ رابگرن.

 

 

وتیشی: بۆ گەیشتن بە رێككەوتن و دەستبەجێ راگرتنی جەنگ، خۆشحاڵبوە كە هەڵوێستی هندستان و پاسكتان ئەرێنی بوە.


لای خۆشیەوە، وەزیری دەرەوەی پاكستان رایگەیاند: بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیی لە ناوچەكەدا وڵاتەكەی بەبێ سازشكردن لەسەر سەروەری و یەكپارچەیی خاكەكەی، ویستی بەدیهێنانی ئاشتی بوە.


هاوكات، ماركۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە، خۆشحاڵە کە حکومەتی هیندستان و پاکستان لەسەر ئاگربەست و كۆتایی هێنان بەجەنگی نێوانیان بەشێوەی دەستبەجێ رێككەوتن. 

 

سەبارەت بە رێككەوتنەكەیان لەگەڵ پاكستان، وەزارەتی دەرەوەی هیندستان رایگەیاند: لە كاتژمێر (05:00)ـی ئەمڕۆ شەممەوە ئاگربەست لەگەڵ پاکستان دەخرێتە بواری جێبەحێ كردنەوە، هەروەها جارێكی دیكەش سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی هیندستان و پاکستان لە (12ـی ئایار)ـدا گفتوگۆ دەکەنەوە.

 

بڵاویشیكردوەتەوە؛ بۆ كۆتایی هێنان بە گرژییەكانی نێوانیان لەگەڵ پاكستان (30) دەوڵەت نێوەندگرییان كردوە، رێككەوتنەكەش تێگەیشتنی نێوان هەردو وڵاتە بەتەواوەتی.


دوای راگەیاندنی ئاگربەست؛ دەسەڵاتی فڕۆکەخانەکانی پاکستان ئاسمانی ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕوی هەمو گەشتەكاندا كردەوە.

252 جار خوێندراوەتەوە