سەرباری ئەوەی كە سەرۆكی
ئەمەریكا ئاگربەستی نێوان هندستان و پاسكانی راگەیاند، بەڵام نیودەلهی؛ ئیسلام
ئاباد بەپێشێلكردنی ئاگر بەست تۆمەتبار دەكات.
هەواڵ: (KNNC)
میدیا ناوخۆییەكانی هندستان
بڵاویانكردەوە؛ سەرباری ئەوەی هندستان و پاكستان لەسەر ئاگربەست و دەستبەجێ راگرتنی جەنگ رێككەوتن و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی
ئەمەریكا نێودەنگیری لەنێوان هەردو وڵاتدا كرد، بەڵام ئیسلام ئاباد پێشێلكاری
ئاگربەستەكەیان كرد.
ئاژانسی رۆیتەرز ئاشكرایكرد، دەنگی
تەقینەوەکان لەنێوان پاكستان و هندستان بیستراوە و شایەتحاڵەكانیش بە
ئاژەانسەكەیان وتوە؛ موشەكەكانیان بینیوە ك ئاڕاستەی كشمیر (ناوچەی كێشە لەسەر)ـی
نێوان هەردو وڵات كراوە.
ئاژانس فرانس پرێس لەسەر زرای
بەرپرسێكی هندستانەوە رایگەیاندوە: دەنگی تەقینەوەكان لە ناوچەی سریناگارەوە هاتون
و جەختی كردوەتەوە كە پاکستان رێککەوتنی ئاگربەستی پێشێل کردوە.
هاوکات بەرپرسێکی پاکستانیش لە
كشمیر بە ئاژانسەكەی وتوە: بەدرێژایی هێڵی کۆنترۆڵ جەنگ و پێکدادانەکانی نێوان
هندستان و پاكستان بەردەوامە و جەختی
كردوەتەوە كە هێرشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوان شارەکەیان بەئامانج گرتوە.
460 جار خوێندراوەتەوە