ئەمڕۆ 45 ڕۆژ بەسەر
دابەشکردنی موچەی مانگى سێی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تێدەپەڕێت و KNN بەدواداچونی بۆ گرفتەکە
کردوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئامادەن بۆ بەدواداچون و چارەسەرکردنی دۆخی
موچە شاندێك بنێرنە بەغداد.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەك لە حکومەتی
هەرێمی کوردستان بە KNN ـی راگەیاند: تا ئێستا بەغداد لە بارەی گرفتەکانی بەردەم موچەی مانگی نیسانی
موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە فەرمی، ئاگاداری نەکردونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەگەر
بەغداد بڕی پارەی موچەی مانگی نیسان کەمتر خەرج بکات بە بەراورد بە مانگەکانی پێشوو،
ئەوا هەڵوێستیان دەبێت.
دەشڵێت: ئەگەر بەغداد
تێبینی هەبێت لەبارەی کەمی ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ، ئەوا ئامادەن ڕونکردنەوە بدەن.
سەرچاوەکەى KNN راشیگەیاند: ئەگەر پێویستی
کرد، بەمەبەستی گفتوگۆکردن و تاوتوێکردنی گرفتەکانی بەردەم موچە، شاندێک دەنێرنە
بەغداد.
459 جار خوێندراوەتەوە