كۆفڕانسی رەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی كۆتایی بەكارەكانی هێنا و وتەبێژی
كۆنفڕانسەكە لە كۆنگەرەیكی رۆنامەوانیدا باسی كارەكانی ناو كۆنفڕانس كرد.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ شەممە (2025/5/10) یەكەم كۆفڕانسی رەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچو، لەوبارەیەشەوە د.رێبوار مەحمود، وتەبێژی
كۆنفرانسی رەوتی هەڵوێست رایگەیاند: كارەكانی یەكەمین كۆنفڕانسی رەوتەكە بەئامادەبونی
(426) هاوهەڵوێست لەسەرانسەری كوردستانەوە بەشداریان كردوە لەژێر ناونیشیانی "هەڵسەنگاندنی
رابردو، پلانی داهاتو" كۆتایی بەكارەكانی هێنا، كە پێشنیازەكانی هاوهەڵوێستان
لەچوارچێوەی راپۆرتێكدا كۆدەكرێنەوە و دەكرێن بەبەنامەی كاری قۆناغی داهاتو تا ئەو
كاتەی كۆنفڕانسی دوەم دەبەستن.
لەسەر یەك لیستی لایەنەكانی دەرەوەی یەكێتی و پارتی بۆ هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشی: لە
كۆنفرانسدا باسی یەك لیستی لایەنە كوردییەكانی دەرەوەی یەكێتی و پارتی كراوە، لەئەنجامی گفتوكۆگاندا بڕیار داوە
ك ئەم هاوپەیمانییە تەنها بۆ بەدەستهێنانی كورسی نەبێت، بەڵكو بۆ نوێنەرایەتی
كردنی راستەقینیەی خەڵكی هەرێمی كوردستان بێت بۆ قۆناغی داهاتو كە لە خزمەتی
هاوڵاتیاندا بێت.
وتەبێژەكەی كۆنفرانسی رەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، ماوەی مانگ
و نیوێكە لەكۆبونەوەی چڕدان بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ لایەنەكانی دەرەوەی یەكێتی و
پارتی لیستێكی هاوبەشی پێكبهێنن، بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانجەش، بەپێچەوانەی ئەو
لایەنانەی تەنها لە راگەیاندنەكانەوە پێشنیار دەكەن، بڕیاریان دابو لە
راگەیاندنەكانەوە باسی نەكەن.
318 جار خوێندراوەتەوە