لە پارێزگای لوڕستان
هەشت کەس لە چاڵێکدا خنکان، بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران ئەو هەشت کەسە ئەندامی
یەک خێزانن.
هەواڵ:KNNC
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی
ئیمنای ئێرانی، لە روداوێکدا لە پارێزگای لوڕستان هەشت کەس کە بۆ رزگارکردنی
یەکتری چونەتە ناو چاڵێکەوە، گیانیان لەدەستداوە.
قائیمقامی کوویەشت رایگەیاندوە،
روداوەکە کاتێک دەستیپێکردوە، منداڵێک کەوتوەتە ناو چاڵێکەوە دواتر باوکی بۆ رزگارکردنی
چوەتە ناو چاڵەکەوە دوای ئەو برای منداڵەکەش بۆ رزگارکردنی ئەو دوو کەسەی تر چوەتە
ناوچاڵەکەوە، پاشان ئەندامانی دیکە خێزانەکە بۆ رزگارکردنی ئەوانی دیکە یەک لەدوای
یەک چونەتە ناو چاڵەکە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هیچ
کامیان سەرکەوتو نەبون و سەرەنجام هەر هەشت کەسەکە کە چونەتە ناو چاڵەکەوە گیانیان
لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکان، بیرەکە
بۆ کاری ئاودێری کشتوکاڵی بەکارهاتوە و قوڵییەکەی نزیکەی 50 مەتر بوە، بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە گیانیانلەدەستداوە.
قوربانییەکانیش، بریتین
لە تورەج مورادی، ئیرەج مورادی، یوسف مورادی، ساسان مورادی، ئیرەج کازمیان، یونس مەلەکی،
یوسف مەلەکی، فەتحوڵڵا باغری.
252 جار خوێندراوەتەوە