لەئەمڕۆوە زیارەتكارانی عێراق سەردانی سعودییە دەكەن

KNN : Kurdish News Network
10:53 - 08/05/2025
عێراق
+
-

بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج، لەئەمڕۆوە و لە شەش فڕۆكەخانەوە یەكەم گەشتی زیارەتكارانی عێراق بەرەو سعودیە ئەنجام دەدرێت.


هەواڵ: (KNNC)


لەوبارەیەوە، مەیسەم ئەلسافی، بەڕێوەبەری نوسینگەی راگەیاندنی رەزاق سەعداوی، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ئاشكرایكردوە؛ بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج بۆ زیارەتكارانی عێراق، لە ئەمڕۆوە لەرێگەی فڕۆكەخانەكانی بەغدا، نەجەف، بەسرە، هەولێر، سلێمانی و کەرکوک گەشتەكان بۆ وڵاتی سعودییە ئەنجام دەدرێت.

وتوشیەتی: وەزارەت نوێترین فڕۆکەی بۆ گەشتی زیارەتكاران لە جۆرەكانی بۆینگ (727)، دریملاینەر و ئەیرباس (787) ئامادەكردوە، هەروەها ئامادەکاری بۆ زیادکردنی فڕۆکەی دیكە لە ئەگەری زیادبونی ژمارەی گەشتەکان دابینكردوە.

رونیكردوەتەوە؛ وەزارەتی گواستنەوە ئاسانكاری بۆ ئەو كەسانەی فەریزەی حەج بەجێدەهێنن كردوە، لەوانە، دابینكردنی هۆڵی تایبەت بۆ چاوەڕوانی، ئاسانکاری چونە ژورەوە بۆ ناو فڕۆکەخانەکان، هەروەها دابینکردنی خزمەتگوزاری کوالیتی و ژەمی تایبەت بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.


پێشتر وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندبو؛ یەکەم کاروانی زیارەتكاران بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە (14ـی ئایار) ئەنجام دەدرێت، بۆ دڵنیابون زیارەتكارانیش رێگاکان بەرەو شوێنە پیرۆزەکان بە سیستەمێکی چاودێری پێشکەوتو و کامێرا تەواوەتی پارێزراون.

320 جار خوێندراوەتەوە