نمونەی بەردەکانی سەر مانگ گەشتنە بەریتانیا و بڕیارە زانایان توێژینەوەی لەسەر بکەن

KNN : Kurdish News Network
03:54 - 09/05/2025
زانستی
+
-


چین یەکەمین نمونەی ئەو بەردانەی لە سەر مانگەوە کۆیکردونەتەوە  لەلایەن دەزگای بۆشایی ئاسمانی وڵاتەکەوە،  بە قەرز دەیدات  بە توێژەرانی بەریتانیا بۆ ئەوەی شیکردنەوەیان بۆ بکەن تا باشتر لە چۆنیەتی دروستبوونی مانگ و ساڵانی سەرەتای دروستبونی زەوی تێبگەین.



هەواڵ:KNNC

 

نمونەی بەردەکان دەگمەنن و زانایان هیوادارن شیکردنەوەیان  و ئەنجامدانی تویژینەوە لەسەریان یارمەتیدەریان بێت بۆ ئەوەی باشتر  لە پێکهاتی مانگ و چۆنێتی دروستبونی زەوی تێبگەن.


وڵاتی چین ئەم بەردانەی لە یەکێک لە ئەرکەکانی  بۆشایی ئاسمانی بەناوی (چانگ پێنج) لە ساڵی 2020 کۆکردوەتەوە، کاتێک لەسەر ناوچەیەکی گڕکان نیشتوەتەوە بە ناوی "مۆنس ڕومێکەر".


کە کۆکردنەوەی بەردەکان لە ڕێگەی ڕۆبۆتێکەوە بوە و لەو ئەرکە زانستییەدا،  بە نزیکەی دو کیلۆ گرام بەردییان وەک نمونە لەسەر مانگەوە هێناوەتەوە بۆسەر زەوی.


جێی باسە ئەمە یەکەم نیشتنەوەی سەرکەوتو بو لەسەر مانگ لە دوای ئەرکی سۆڤیەت لە ساڵی 1976، ئەمەش  چینی بردە پێگەیەکی پێشەنگ لە پێشبڕکێی نوێی بۆشایی ئاسمان.

پەکین ئەو  بەردانەی کە  لەسەر  مانگەوە کۆکراونەتەوە بە قەرز داوەتە زانایانی شەش وڵات لەوانە؛  بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ژاپۆن، پاکستان و ئەمریکا.

303 جار خوێندراوەتەوە