دەوڵەت باخچەلی لە
وەڵامیدا بۆ بارەگای بارزانی دەڵێت: من هەر گورگەبۆرەکەم و هەروەک گورگی بۆریش
دەمێنمەوە ئەگەر بە دانایی قسەنەکەین دەکەوینە هەڵەوە، داواش لە هەمووان دەکات تورکیا لە گێژاوی چاوەڕوانکراو ڕزگاربکەن.
هەواڵ:KNNC
دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی
پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا-مەهەپە لە نوێترین لێدوانیدا لە کۆبوونەوەی پارتەکەی، وەڵامی بارەگای بارزانی
دایەوە لە بەرامبەر ناوهێنانی وەک گورگی بۆر و ڕایگەیاند: "من هەر گورگە
بۆرەکەم و هەروا وەک گورگی بۆریش دەمێنمەوە و بەوشێوەیەش کۆچی دوایی دەکەم، دەبێت
هەمووان بزانن چۆن دەدوێن ئەگەر بە دانایی قسەنەکەین دەکەوینە هەڵەوە."
باخچەلی لەبارەی پڕۆسەی
چارەسەریی وتی، قۆناغەکە هەستیار و مێژوویی یە، ناتوانن و نابێت
ئەم دەرفەتە مێژووییە لەدەستبدەن کە لە سەدەی ڕابردووەوە هەوڵی بۆ دەدەن، نابێت
وزە و تێکۆشانی سەدەیە بەفیڕۆبچێت, پەیامەکانی ئیمراڵی زۆر ڕوون و لەجێی خۆیدان و ههموومان گهیشتوین بهو ڕاستیهى شێواندنى پرۆسهكه هیچ سودێکی نییە.
سەرۆکی مەهەپە لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەوانەی داهاتووی تورکیا دەبینن لە ڕابردوو تێگەیشتوون و باوەش بۆ کورد دەکەنەوە،
وەک عەبدوڵڵا ئۆجالان دەڵێت: نابێت لەگەڵ چەکی دەستمان واز لە چەکی مێشکیشمان
بهێنین؟
بێگومان ئەگەر وانەکەین ئەوا دەگەینە بنبەست و ململانێکان
داهاتووی وڵات بەرەو وێرانبوون و دەبەن و تورکیا لە گرژیی و ئاڵۆزییدا دەخنکێت،
ئەرکی هەرکەسێکە بەرپرسیارانە مامەڵە بکات و تورکیا لە هەر گێژاوێکی ڕزگاربکات کە
چاوەڕوانی وڵاتەکەیە، قۆناغەکە لۆژیکی سیاسی قۆناغەکە ئامانجی
تورکیای بێتیرۆرە لەسەر بنەمای پتەوکردنی یەکییەتی نیشتمانی و برایەتیی سەرەڕای هەندێک
لێدوانی بەتاڵ و دژ بە دۆخەکە خەریکن وردە وردە بە ئامانج دەگەن....
523 جار خوێندراوەتەوە