پەرلەمانتارانی عێراق بۆ ماوەی دو مانگ پشو وەردەگرن

KNN : Kurdish News Network
08:53 - 07/05/2025
عێراق
+
-

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ماوەی دومانگ دەچێتە پشوەوە و لە رۆژی هەینییەوە پشوەکە دەستپێ دەکات.

هەواڵ:KNNC

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: پاڵپشت بە مادەی 57ی دەستور و مادەی 22 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، بڕیاردرا وەرزی یەکەمی ساڵی چوارەمی یاسادانانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق رۆژی هەینی 9ی ئایاری 2025 کۆتایی بێت و پەرلەمان بۆ ماوەی دو مانگ دەچێتە پشوەوە.

 

 

هەرچەندە بەپێی یاسا ئەگەر بابەتێکی گرنگ هەبو، ئەنجومەنی نوێنەران دەتوانێت کۆبونەوەی لەبارەوە ئەنجام بدات، هاوکات هەر ئەم هەفتەیە بڕیار بو پەرلەمانی عێراق دو دانیشن ئەنجام بدات، بەڵام بەهۆی ئەوەی نیسابی یاسایی تەواو نەبو، کۆبونەوەکان بەڕێوەنەچون.

127 جار خوێندراوەتەوە