لەكاتی مەشق و
راهێنانی سوپای سریلانكا هێلیكۆپتەرێك كەوتە خوارەوە و هەشت قوربانی لێكەوتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
ئاژانسی فرانس
پرێس لەسەرزاری بەرپرسێكی سەربازی سریلانكاوە كە رەتی كردوەتەوە ناسنامەكەی ئاشكرا
بكرێت بڵاویكردوەتەوە: لەكاتی مەشق و راهێنانی سوپای وڵاتەكەیدا، هێلیكۆپتەرێك لە
جۆری بێڵ (212) بەهۆكارێكی نادیار كەوتە خوارەوە بۆ ناو دەریاچەی (مادورو ئۆیا) كە
ناوچەكە (300) كیلۆمەیتر لە رۆژهەڵاتی پایتەختەوە دورە.
وتیشی:
هیلیكۆپتەرەكە ژمارەیەك سەربازی تێدابوە كە لە روداوەكەدا شەش كەسیان گیانیان دەستداوە
و دو كەسی دیكەیان بریندابون، بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كەوتنە خوارەوەكەی
لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردوە.
پێشتر و لەساڵی
(2020)ـدا لە روداوێكی دیكەی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی دو بزوێنەری هێزی ئاسمانی
سریلانكا كەوت خوارەوە و چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا، هەروەها لە ساڵی (2000)ـیشدا،
كۆپتەرێكی هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە كەوتە خوارەوە و (15) سەرباز و سەرجەم تیمی
فڕۆكەكە گیانیان لەدەستدا.
144 جار خوێندراوەتەوە