بۆ بەشداری لە
کۆنفرانسی گفتوگۆی نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبی و پێش بەڕێوەچونی گەڕی چوارەمی
دانوستانەكانی نێوان واشنتۆن و تاران، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی سعودیە و قەتەر
دەکات.
هەواڵ: (KNNC)
ئیسماعیل بەقائی،
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: بەمەبەستی بەشداری لە کۆنفرانسی
گفتوگۆی نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبی كە لە دۆحە بەڕێوە دەچێت، هەروەها پێش
بەڕێوەچونی گەڕی چوارەمی دانوستانەكانی نێوان واشنتۆن و تاران، سبەینێ شەممە عەباس
عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی سعودیە و قەتەر دەکات.
ئاماژەی بۆ
ئەوشكردوە، خولی چوارەمی دانوستانە ئەتۆمییەکەی نێوان ئێران و ئەمەریکا لە رۆژی یەکشەممە
لە شاری مەسقەتی عوممان بەڕێوەبچێت.
میدیا جیهانییەكانی
ئاماژەیان بۆ ئەوەكردوە، لە هەمان كاتی بەڕێوەچونی گەڕی چوارەمی دانوستانەكانی
تاران و واشنتۆن، بڕیار وایە كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە هەمان ماوەدا سەردانی
سعودیە، قەتەر و ئیمارات بکات.
پێشتر بەرپرسێكی
باڵای تاران ئاشكرایكردبو، خولی چوارەمی دانوستانەكانی ئەمەریكا و وڵاتەكەی رۆژی
یەكشەممە (2025/5/11) بەڕێوەدەچێت، هاوكات ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە كە
تا ئێستا رۆژەكەی دیاری نەكراوە.
331 جار خوێندراوەتەوە