هیندستان و پاکستان ئەمڕۆ هەینی دوای تۆپبارانکردن
وهێرشکردنە سەریەکتری، هەردولا دەستی تۆمەتیان بۆیەکتری ڕاکێشا، بە دەستپێکردنی هێرشی
سەربازی نوێ بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بۆمبارانکردنی یەکتری
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ لەدوای شەڕۆ پێکدادانەکانی نێوانیان، وەک ڕۆژانی رابردو کوژرانو برینداربونی لێ کەوتەوە، سوپای هیندستان
پاکستانی تۆمەتبار کرد بەوەی کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر 36 شوێن
لە ڕۆژئاوای هیندستان و توانیویانە بەرپەرچی تەواوی هێرشەکان بدەنەوە.
ئاژانسی رۆیتەرزییش رایگەیاندوە، ئەمشەو دەنگی 10 تەقینەوە لە نزیک فڕۆکەخانەی سریناگار لە هیندستان بیستراوە و دەنگی ئاگادارکردنەوە لە تەواوی شارەکەدا بیستراوە.
بەهەمانشێوە، بەرپرسانی کشمیری ئەو ناوچەیەی کە لەژێر کۆنترۆڵی
پاکستاندایە، ڕایانگەیاندوە، بەهۆی تۆپبارانەکانی ئەمڕۆی هیندستان لەودیو سنورەوە
پێنج هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.
لای خۆیەوە بەرپرسانی پاکستان، ڕایانگەیاندوە، لە ئەنجامی
تۆپبارانەکانی هندستان لەودیو سنورەوە، پێنج هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و لانیکەم 29
کەسی دیکەش برینداربون.
میدیای دەوڵەتی پاکستان بڵاویکردەوە کە سوپای وڵاتەکەیان
لە ماوەی دوو ڕۆژدا 77فڕۆکەی هیندستانی خستۆتە خوارەوە.
لەبارەی شەڕەکەیانەوە کۆشکی سپییش ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاندوە دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت گرژییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان کەمبکاتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژی چوارشەممە هیندستان چەندین شوێنی لە
پاکستان بۆردومانی کرد کە وەک خۆیان رایانگەیاند "پێگەی تیرۆریستی"ن، وەک تۆڵەسەندنەوەیەک
لە هێرشێکی کوشندە بۆ سەر گەشتیارانی هیندۆسی لە ناوچەی نائارامی کشمیر لە مانگی ڕابردودا،
پێکدادان و شەڕ لە نێوان هەردو وڵاتەکەدا دەستیپکرد و تا ئێستاش بەردەوامە و زیاتر
لە 50 کەس کوژراون و بە دەیان هاوڵاتی دیکەش بریندار بون.
421 جار خوێندراوەتەوە