وەزارەتی تەندروستی عێراق: لە هەر پێنج عێراقییەک یەکێکیان جگەرە دەکێشێت

KNN : Kurdish News Network
11:48 - 07/05/2025
عێراق
+
-

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، بەمنزیکانە یاسایەکی نوێ بۆ کۆتاییهێنان بە بڵاوبونەوەی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەردەکات،ەشڵێت: لە هەر پێنج عێراقییەک یەکێکیان جگەرە دەکێشێت.

هەواڵ:KNNC

وەسیم کیلانی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پرۆگرامی کۆنترۆڵکردنی توتن لە وەزارەتی تەندروستی، لە لێدوانێکدا رایگەیاند: بەمنزیکانە یاسای نوێی لە یاسای پاراستنی زیانەکانی توتن دەردەچێت، کە کۆتایی بە بڵاوبونەوەی جگەرەی ئەلیکترۆنی، "ڤایپ" لە عێراقدا دەهێنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: یاساکە بە یەکجاری هاوردەکردن و فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی قەدەغە دەکات، جەختیشی کردەوە کە یاسا نوێیەکە میکانیزمی ڕون لەخۆدەگرێت، لەوانەش سزا و غەرامەکردن و دەستبەسەرداگرتنی ڤایپ بۆ هەر کەسێک کە بوێری پێشێلکردنی یاساکە بکات.

ئەو بەرپرسە تەندروستییە هۆشداریدا لە مەترسییە تەندروستییە بەرچاوەکان کە بەهۆی جگەرەی ئەلیکترۆنیەوە دروست دەبێت، ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێوەیەکی بەرچاو لە نێو گەنجان و منداڵان و تەنانەت کچانیشدا بەبڵاوە.

ئاشکراشیکرد: لە هەر پێنج عێراقییەک یەکێکیان جگەرە دەکێشێت، بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی جگەرەکێشان لە پێشەنگی دە هۆکاری سەرەکی مردن لە عێراقدایە.

119 جار خوێندراوەتەوە