بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی نێوانی لەگەڵ هندستان، پاكستان داوای هاوكاری لە
كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات.
هەواڵ: (KNNC)
میدیاكانی جیهان نامەیەكی پاكستانیان بڵاوكردەوە كە ئاڕاستەی كۆمەڵگەی
نێودەوڵەتی كردوە و تیایدا هاتوە؛ هەمو ئەو دەنگۆیانەی باس لە هێرشی سوپای پاكستان
بۆ سەر هندستان و بەزاندی سنوری ئەو وڵاتە دەكات، رەت دەكەنەوە و میدیاكانی
نیودەلهی بە بڵاوكردنەوەی هەواڵی چەواشەكارانە تۆمەتباردەكەن.
ئەوەیانخستوەتەڕو، پاکستان هیچ كردەوەیەكی سەربازی ئەنجام نەداوە کە ناوچەکانی
کشمیر بکاتە ئامانج یان سنورە نێودەوڵەتییەکانی نێوان هەردو وڵات ببەزێنێت.
میدیاكانی جیهان ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردوە، لە نامەكەیدا پاكستان داوایكردوە
كە بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی نێوانی لەگەڵ هندستان، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات
هاوكاری و یارمەتیان بدەن كە كێشەكانیان كۆتایی پێبهێنن.
ئەمڕۆ هەینی، سوپای هیندستان رایگەیاند: لە دو رۆژی رابردودا هێزە چەکدارەکانی
پاکستان بەبەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەكە جۆر بەجۆرەكانی دیکە بە درێژایی
سنوری رۆژئاوای هیندستان چەندین هێرشیان بۆسەر وڵاتەكەی ئەنجامداوە.
ئاماژەی بۆئەوەشكردوە، وەڵامی سەرجەم هێرشەكانی سوپای پاكستانییان داوەتەوە
و زیانیان بەئەو وڵاتە گەیاندوە.
263 جار خوێندراوەتەوە