یسرائیل كاتس: وەڵامێكی بەهێزی حوسییەكان دەدەینەوە

KNN : Kurdish News Network
02:18 - 04/05/2025
جیهان
+
-

لەئەنجامی هێرشە بەردەوامەكانی حوسییەكانی یەمەن بۆ سەر ئیسرائیل، ئەمڕۆ موشەكێكی ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی تەلئەبیب كردوە و بەهۆیەوە چەند كەسێك برینداربون، وەزیری بەرگریش بەڵێن دەدات كە؛  وەڵامێكی بەهێزیان بدەنەوە.


هەواڵ: (KNNC)


لە بڵاوكراوەیەكدا حوسییەكانی یەمەن (ئەنساروڵا) ئاشكرایانكرد، ئەمڕۆ یەكشەممە بەموشەكێكی دورهاوێژ لە جۆری بالستی فڕۆكەخانەی گۆریونیان لە ناوچەی یافا لە تەلئەبیب بەئامانج گرتوە.

 

وتیشی: هێرشەكە لەلایەن تیمێكی شارەزای سەربازییەوە ئەنجام دراوە و بەوردی ئامانجەكەیان پێكاوە، بەهۆشیەوە زیانیان بە فڕۆكەخانەكە گەیاندوە.


لای خۆشیەوە، حكومەتی ئیسرائیل هەواڵەكەی پشتڕاستكردوە و راشیگەیاند: لە ئەنجامی هێرش كردنە سەر فڕۆكەخانەی تەلئەبیب چەند هاوڵاتییەك بەسوكی برینداربون، بەهۆشیەوە سەرجەم كەشتەكانی فڕۆكەخانەكە بەشێوەیەكی كاتی راگیران.

 

هاوكات، یسرائیل كاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند: هەركەسێك هێرش بكاتە سەر وڵاتەكەی بەدڵنیاییەوە وەڵامی بەهێزی دەدەنەوە.

51 جار خوێندراوەتەوە